بە ما بڵێ چی دە بینی

بەڕێزت بانگهێشت دەکەین بۆ بەشداریکردن لە توێژینەوەیەکدا کە باس لە ژیانی خۆتان و بەکارهێنانی میدیا و کارگێڕەکانی کۆمەڵگە، لە فینلاند دەکات. ئەم ڕاپرسییە کە ناوەندی توێژینەوەی ئابووری (تالۆوس توتکیمووس) ئەنجامی‌دەدا، بۆ وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی کەمینە زمانەوانییەکان و ئەو بەشەی دانیشتووانی فینلاندە، کە پێشینەی بیانییان هەیە.

وەڵامدانەوەی تۆ زانیاریی بەنرخ سەبارەت بە بەکارهێنانی میدیا و پرسە کۆمەڵایەتییەکان لە فینلاند بە ئێمە دەبەخشێت. بەڕێزت بەشێوەی هەڕەمەکی و لەسەر بنەمای زانیارییە زمانییەکانی ناو سیستمی زانیاریی حەشیمەت لە فینلاند بۆ ئەم ڕاپرسییە گوڵبژێر کراون. بۆ وەڵامدانەوە بەم ڕاپرسییە هیچ پێویستییەکت بە زانیاریی پێشوەخت نییە. لەم ڕاپرسییەدا ناوی کەس دیاری نادا و هیچ وەڵامدەرەوەیەک ناناسرێتەوە.

وەڵامدانەوە ئاسانە - تکایە بەشێوەی ئۆنلاین وەڵام بدەرەوە! لە ڕێی تیر و پشکەوە، سێ کارتی گرووپی ئێس، بە بڕی 100 یۆرۆ، وەک دیاری لە نێو بەشداربوواندا دابەش دەکرێت.

کێ دەتوانێت بەشداری بکات؟

هەموو ئەوانەی ئەم نامەیان پێ‌گەیشتووە دەتوانن بەشداری بکەن. وەڵامدانەوە بە ڕاپرسییەکە نزیکەی 10 بۆ 15 خولەک دەخایەنێت و دەتوانی بۆ خۆت سەرپشک بی بە کوردی وەڵام دەدەیتەوە، بە فینلاندی یاخود بە ئینگلیزی. وەڵامدانەوە دڵخوازانەیە و لە هەر قۆناغێکی ڕاپرسییەکەدا بتەوێ دەتوانیت وەڵامدانەوە ڕابگریت.

کێ ئەم ڕاپرسییە ئەنجام دەدات

توێژینگەی ئابووری (تاڵۆوس‌توتکیموس) ئەم ڕاپرسییە ئەنجام دەدات.

سەرچاوەی ناونیشان

سەرچاوەی ناونیشان: فرمانگەی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵ و زانیارییەکانی حەشیمەت ناونیشان: Lintulahdenkuja 2, 00530 HELSINKI

□ من دەستم بە وەڵامدانەوەی ڕاپرسییەکە لە ئینتەرنێتدا کرد، بەڵام ناچار بووم دەست ڕابگرم

ئەمە کێشە نییە، دەتوانیت ڕاپرسییەکە دابخەیت و دواتر بگەڕێیتەوە بۆ تەواوکردنی.

 

متمانەپێکراوی

متمانەپێکراوی تەنیا توێژینگەی تاڵۆوس‌توتکیموس زانیارییە کەسییەکانت (ناو و ناونیشان) تاوتوێ دەکات. ئەم زانیاریانە ڕادەستی کەسی تر ناکرێت، هاوپێچی وەڵامەکان ناکرێت و دوای کۆتایی ڕاپرسییەکە بەشێوەی پارێزراو دەسڕدرێنەوە. بەهۆی ئەم ڕاپرسییەوە هیچ جۆرە " سپام" یا ئیمێڵێکی نەخوازراو بۆ ئێوە نانێردرێت. توێژینگەی تاڵۆوس‌توتکیموس وەڵامەکانتان تۆمار دەکات و بەشێوەی پارێزراو ڕایدەگرێت. زانیارییەکانتان بەشێوەیەکی تەواو نەناسراو تاوتوێ دەکرێت. بۆ شیکردنەوەی ئەنجامەکان، وەڵامەکانی ئێوە لەگەڵ وەڵامی بەشداربووانی تر تێکەڵ‌دەکرێن. زانیارییە کۆکراوەکان بۆ بەرنامەڕێژی و بەرچاوڕوونیی کاروباری کاربەدەستانی حکومەت بەکاردەهێنرێت.

وەڵامدانەوەی ڕاپرسییەکە بە واتای ئەوە دێ کە ڕازیت وەڵامەکانت بۆ ئەو مەبەستانەی سەرەوە بەکاربهێندرێن. زانیارییەکانی تەماسی تیرو‌پشک تەنیا لەپێوەندی لەگەڵ تیروپشکی خەڵات، بەکاردەهێنرێت. توێژینگەی تاڵۆوس‌توتکیموس لە تیروپشکی خەڵاتەکە بەرپرسیارە.

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە چۆنییەتیی بەکارهێنانی زانیارییەکان و مافەکانی خۆت، بڕوانە ماڵپەڕی: :https://www.taloustutkimus.fi/etusivu/tietosuoja.html

بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندی بکە بە بەرپرسی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان لە توێژینگەی تاڵۆوس‌توتکیموس: :tietosuoja@taloustutkimus.fi